ژن ، پیاو و هاوسه‌رگیری له په‌ند و وته‌ی وڵاته‌کاندا
و . ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
* ئه‌و پیاوه‌ی که له به‌ر خاتری پاره له گه‌ڵ ئافره‌تێکدا ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ ، وه‌ك ئه‌وه وایه که بۆ نۆکه‌ری بڕوات. ( فه‌ره‌نسه‌وی )
* ژنی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و ژنه‌یه که گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی بێت. ( یونانی )
* ژن و پیاو ئه‌گه‌ر یه‌کتریان گه‌ره‌ك بێت ، ئه‌وه ده‌توانن له که‌لاوه‌یه‌کیش دا پێکه‌وه بژین . ( ئه‌لمانی )
* کچی ئاقڵ هه‌رگیز پیره‌مێردێکی خاوه‌ن سامان له لاوێکی هه‌ژار به باشتر نازانێت. ( ئیتالی )
* له کاتی هاوسه‌رگیری دا زیاتر به گوێکانت ڕاوێژ بکه تا به چاوه‌کانت. ( ئه‌لمانی )
* دوو جۆر ئافره‌ت هه‌ن ، له گه‌ڵ یه‌کیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌بیت، له گه‌ڵ یه‌کیان لات. ( ئیتالی )
* له کاتی کڕینی پارچه‌دا ته‌ماشای که‌ناره‌کانی بکه ، له کاتی هاوسه‌رگیری دا هه‌میشه له مه‌ڕ دایکی کچه پرسیار بکه. ( ئازه‌ربایجانی )
* ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ویستی که له به‌ر خاتری پووڵه‌که‌ت ببێته هاوبه‌شی ژیانت ، ببه . به‌ڵام هه‌میشه پووڵه‌که‌ت دوور له ئه‌و هه‌ڵبگره. ( تورکی )
* گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ، پیرۆزترین گرێبه‌سته. ( ماری ئامپر )
* هاوسه‌رگیری وه‌ك شووتی وایه ، هندێك جار باش ده‌رده‌چێت ، هندێك جاریش زۆر خراپ. ( ئیسپانی )
* هاوسه‌رگیری زوو، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ، دێریش، هه‌ڵه‌یه‌که گه‌وره‌تر . ( فه‌رانسه‌وی )
* هاوسه‌رگرتن و هاوسه‌ر نه‌گرتن هه‌ر دوو ده‌بنه هۆی په‌شیمانی . ( سوقرات )
* هاوسه‌رگیری وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی پیلانی شه‌ڕێکه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوویدا ، درووست کردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه. ( بورنز )
* هاوسه‌رگیری‌یه‌ك که له به‌ر خاتری پووڵ بکرێت ، هه‌ر له به‌ر پووڵیش تێکده‌چێت. ( رولاند )
* هاوسه‌رگیری هه‌میشه کۆتایی به عیشق هێناوه. ( ناپلیون )
* ئه‌گه‌ر که‌سیك به دیقه‌ته‌وه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌وه دوو نه‌فه‌ری به‌دبه‌خت کردووه . ( محمد حجازی )
* له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا وه‌ك کتێبێك هه‌ڵس و که‌وت که . فه‌سڵه تاقه‌ت پڕووکێنه‌کانی قه‌ت مه‌خوێنه‌وه. ( سونی اسمارت )
* بۆ ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری مێرد ده‌بێت ( که‌ڕ ) بێ و ئافره‌تیش ( لاڵ ) . ( سروانتس )
* هاوسه‌رگرتن زیره‌کی زیاتر له بۆ شه‌ڕ ڕۆشتن ده‌وێت . ( کریستین )
* تا یه‌ك ساڵ له پاش هاوسه‌رگیری ، ژن و مێرد خراپه‌کانی یه‌کدی نابینن. ( اسمایلز )
* به‌ر له هاوسه‌رگیری چاوه‌کانتان بکه‌نه‌وه . پاش له هاوسه‌رگیری چاوه‌کانتان بنووقێنن. ( فرانکلین )
*ماڵی بێ ژن وه‌ك گۆڕستانه. ( بالزاك )
* هاوسه‌رگرتن بریتی‌یه له سێ حه‌وتوو ئاشنایی، سێ مانگ ئه‌شق، سێ ساڵ شه‌ڕ و سی ساڵ سه‌بر کردن. ( تن )
مێرد مێشکی ماڵه و ئافره‌ت دڵ. ( سیرویس )
* ئه‌شق، به‌ره‌به‌یانی هاوسه‌رگیری‌یه و هاوسه‌رگیری ، چراکه‌رانی ئه‌شق. ( بالزاك )
* به‌ر له هاوسه‌رگیری،له مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی منداله‌وه شه‌ش تیئۆریم هه‌بوو. ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ك تیئۆریش نیم . ( لرد لوچستر )
* به هاوسه‌رگیری، پیاو به سه‌ر ڕابردووی خۆیدا هێڵێك ده‌کێشێت و ژنیش به سه‌ر داهاتوویدا. ( سینکالویس )
* خۆشی یه ڕاسته‌قینه‌کان پاش له هاوسه‌رگیری دێنه دونیا. ( باستور )
* به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، ژن بێنن. چوون ئه‌گه‌ر ژنێكی باشتان ده‌ست که‌وت ، ئه‌وه فره به‌خته‌وه‌ر ده‌بن. وه ئه‌گه‌ر گیرۆده‌ی یه‌کێکی خراپیش بن ، ده‌بنه فه‌یله‌سووفێکی گه‌وره. ( سوقرات )
* به‌ر له ڕۆشتن بۆ شه‌ڕ، یه‌ك، دوو جارێک بۆ خۆت دوعا بکه و به‌ر له ڕۆشتن بۆ خوازبێنی ،سێ جار بۆ خۆتان دوعا بکه‌ن. ( یه‌کێك له زانایانی لوهستانی )
* گوێرایه‌ڵی پیاوه‌کانتان بن، تا ئه‌وانیش ئێوه بپه‌ره‌ستن . ( کارول بیکر )
* من ته‌نیا به هاوسه‌ری پیاوێك ده‌بم که ئه‌نتیکه ناس بێت. تا هه‌ر چه‌ند زۆرتر پیر بم، بۆ ئه‌و زیاتر خۆشه‌ویسیت بم. ( ئاگاتا کریستی )
* ڕه‌چه‌ڵه‌کی پیاو ئه‌و کاته دیاری ده‌بێت که له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا له سه‌ر شتی بچووك کێشه‌یان ساز بێت. ( شا‌و )
* کاتیك که بۆ زه‌ماوه‌نده‌که‌ت مه‌سره‌فێكی زۆر ده‌که‌ی، میوانه‌کات بۆ شه‌وێك خۆشحاڵ ده‌که‌یت به‌ڵام خۆت بۆ زه‌مه‌نیك نیگران ده‌که‌یت. ( ڕۆژنامه نووسێکی ئیرله‌ندی )
* هیچ ژنێك له به‌ر ڕه‌زای خوا مێرد ناکات به پیاو. ( سکۆتله‌ندی )
* ئه‌گه‌ر به پاره‌ی قه‌رز ببیت به زاوا، ئه‌وه ماڵئاوایی له خه‌نده بکه. ( ئه‌ڵمانی )
* به‌رده‌وام بوونی ژیانی هاوبه‌شی، به‌شێكی په‌یوه‌سته به سۆزه‌وه و نۆ به‌شی به لێبووردوویی. ( سکۆتله‌ندی )
* هاوسه‌رگرتن دیارده‌یه‌که بۆ ته‌واو کردنی پیاو. ( سانسکریت )
* هاوسه‌رگیری گرێبه‌ستێكی دوو نه‌فه‌ره‌یه که له هه‌موو دونیادا ئیعتیباری هه‌یه. ( مارك تواین )
z ڕێکه‌وتی Monday 26 January 2009-11:35 PM له‌لایان زامدار
چینی
وەرگێران
بۆ چوونه‌کان(0) -
?